عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە هەوڵێكی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی جەنگ. 

عراقچی لە دوایین لێدوانیدا هۆشداریداوە لەوەی ئیسرائیل پیلانی هەیە بۆ فراوانكردنی بازنەی جەنگ و تێوەگلانی وڵاتانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی. 

وتیشی، گەلی ئێران بە هەموو هێزی خۆیەوە بەرگری دەكات لە دژی ئەو دوژمنكارییەی ئیسرائیل ئەنجامیدەدات.

 ئاماژەی بەوەشدا كە بە ئامانجكردنی دامەزراوە نەوتییەكان لە ئاوەكانی كەنداو لە چوارچێوەی فراوانكردنی جەنگە لەلایەن ئیسرائیلەوە.  

عراقچی راشیگەیاندووە،  ئەمریكا  دەتوانێت بە یەك پەیوەندی  تەلەفۆنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بێدەنگ بكات ، كە ئەوەش رێخۆشكەر دەبێت بۆ چارەسەری دیپلۆماسی.