پوتن و ترەمپ 50 خولەک بەتەلەفۆن لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست قسەیانکرد
رەوەز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
یوری ئۆشاکۆف، یاریدەدەری ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، رایگەیاند کە پوتین گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی 50 خولەکی لەگەڵ ترامپدا ئەنجامداوە و تیایدا باسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکرد.
گفتوگۆکە لە نێوان پوتن و ترامپدا سوودبەخش بووە و باسی دۆخی خراپی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە. پوتن ترامپی لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانە ئاگادار کردەوە کە رۆژی پێشوو لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی کردبوو.
یاریدەدەری سەرۆکی روسیا جەختی لەوەش کردەوە، پوتن "ئاماژەی بە گەڕانەوە بۆ دانوستاندن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران کرد".