باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکات بەهیچ جۆرێک گەشت بۆ عیراق نەکەن، لە دۆخێکیشدا ئەگەر گەشت بکەن ئەوا بە تەواوی بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی خۆیاندایە.

دەقی رێنماییەکان:

1. وەستێتنامە بنووسە و موڵکەکانت دابەش بکە.
2. نموونەیەک لە DNAی خۆت جێبهێڵە.
3. پلانێکی تۆکمە بۆ ئاسایشی خۆت دابنێ و راوێژ بە رێکخراوێکی ئاسایشی پیشەیی بکە.
4. لەگەڵ کەسە نزیکەکانت پلان دابڕێژە بۆ چاودێریکردنی منداڵ، ئاژەڵ، موڵک و پارە و هەر شتێکی دیکە لەگەڵ دانانی پرسە ئەگەر ویستت.
5. بەڵگەنامە گرنگەکان بدە بە کەسە نزیکەکانت، بۆئەوەی لە ئەگەری نەگەڕانەوەتدا کارەکانت بەڕێوەببەن.
6. لە پلانەکانتدا پشت بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا مەبەستە.