بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاماری روداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی رایگەیاند، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بەپێی پلانی دیاریکراو بۆ روبەروبوونەوەی بارودۆخە لەناکاوەکان لە ئامادەباشی تەواودا بوون و ئەمەش ئامارەکانی رۆژانی جەژنن:

ئاماری روداوەکان:

ئاگرکەوتنەوە:

- کۆی گشتی  173روداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رویداوە
- 57 روداوی سوتانی پوش و پەڵاش تۆمارکراوە

روداوە کوشندەکان:

- یەک روداوی خنکان لە پارێزگای دهۆک رویداوە کە منداڵێکی 7ساڵان بووەتە قوربانی
- یەک کەس لە ئیدارەی زاخۆ بەهۆی روداوی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوە

زیانە ماددییەکان:

- 8 ئۆتۆمبێل و یەک ماتۆرسکیل سوتاون

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دەڵێت کە تەواوی کارەکان بەگوێرەی پلانی دانراو بەڕێوەچوون و تیمەکان بە تەواوی لە ئامادەباشیدا بوون بۆ روبەروبوونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو.