ترەمپ: ئەمریكا بە بەهای 42 ملیار دۆلار چەك بە قەتەر دەفرۆشێت
زاهیر
١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات قەتەر بە بەهای زیاتر لە 40 ملیار دۆلار گرێبەستی كڕینی چەكی ئیمزا كردوە و 10 ملیار دۆلاریشی بۆ بونیادتنانی سەربازیی تەرخان دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بنكەی سەربازیی عەدید لە قەتەر رایگەیاند، بڕیارە ئەمریكا بە بەهای 42 ملیارد دۆلار چەك بە قەتەر بفرۆشێت.
ترەمپ ئاشكرای كردوە كە ئەمریكا قەڵغانی موشەكی بالیستی جۆری تاد و فڕۆكەی جەنگی و تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی و هەروەها درۆنی پێشكەوتو بە قەتەر دەفرۆشێت.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی وڵاتەكەی 10 ملیار دۆلار تەرخان دەكات بە ئامانجی بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی و بەهێزكردنی بناغەی سەربازیی وڵاتی قەتەر.






