مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین رایگەیاند ، ئامادەن بۆ بەرێوەبردنی كەرتی غەززە  و جەختیش لە كۆتایی هاتنی جەنگ  لەو كەرتە دەكاتەوە.

سەرۆكی فەلەستین ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ، تەنها دەوڵەتی فەلەستین دەتوانێت حوكمی غەززە بكات و لە ئێستاشدا ئامادەن بۆ ئەوەی بە زوترین كات دۆسیەی بەرێوەبردنی كەرتەكە بەڕێوەبەرن . 

راشیگەیاندوە ، تواناكانی فەلەستین بۆ كاری سیاسی و دیپلۆماسی و ئارامگرتن و بەرگەگرتن لە ئاستێكی بەرزدایە ، بەڵام توانای شەڕو جەنگیان نییە و هەر لایەنێكیش ئەو راستیە نەڵێت ، ئەوا دەیەوێت وڵاتەكە لەناو بەرێت . دوپاتیشیكردەوە كە دەبێت جەنگی غەززە كۆتایی پێبێت .