مەزڵوم کۆبانێ: سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا
محەمەد رزگار
١٣ی ئایاری ٢٠٢٥
مەزڵوم کۆبانێ راگەیاند: سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لەلایەن ئەمریکاوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، هیوادارین ئەم بڕیارە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سورییەکان مسۆگەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەم هەنگاوە بۆ پشتیوانی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە سودی لێ وەربگیرێت.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ ترەمپ لە سعودیە رایگەیاند، سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرین و پەیوەندییەکانمان ئاسایی دەکەینەوە، ئەم بڕیارەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.