وەزیری دەرەوەی تورکیا لەباڕەی بڕیاری پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە کاروچالاکی و خەباتی چەکداری قسە دەکات و باس لەوە دەکات، کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەكەكە دەبێتە بڕیارێكی پڕخێر بۆ داهاتوومان.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، جێبەجێکردنی بڕیاری کۆتاییهێنان بە کاروچالاکییەکان و خەباتی چەکداریی مێژوویی و گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوەکانی هەڵوەشاندنەوە دەکەن و ئەو بڕیارەی پەکەکە دەبێتە بڕیارێکی پڕخێڕ بۆ داهاتوو.

ئەوەشێ خستووەتە روو، ارەکە سودی بۆ داهاتووی هەمووان دەبێت، دەشڵێت، "دەبێت دوای بڕیاركە پەكەكە كۆمەڵێك هەنگاوی كردەیی بنێت".

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی حزبەکەی بە رێبەرێتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕێاریان داوە بە کۆتاییهێنان بە هەر کار و چالاکییەک لەژێر ناوی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی خەباتی چەکداریی.