راگەیەندراوەكەی پەكەكە کاردانەوەی ئەرێنت بەدوای خۆیدا هێنا و ، سەرکردەیەکی دەم پارتی دەڵێت، "بڕیارەكەی پەكەكە بۆ گەلی كورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە".


عومەر چەلیك وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان سەبارەت بە بڕیاری پەکەکە رایگەیاند، بە وردی چاودێری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە دەكەن و جێبەجێكردنی راستەقینە و تەواوەتی بڕیارەكەش خاڵی وەرچەرخان دەبێت، هەروەها ئەو بڕیارە گرنگە بۆ ئەو ئامانجەی توركیا هەوڵی بۆ دەدات و دەرگا بۆ سەردەمێكی نوێ دەكرێتەوە.


لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی پارتی ئایندەش لە توركیا وتی، بڕیارەكە مێژووییە و چۆنێتی جێبەجێكردنی گرنگە، دەشڵێت لەمەودوا تورك و كورد پێكەوە كار بۆ داهاتوو دەكەن.


سەركردەیەكیش لە پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" رایگەیاند، بڕیارەكەی پەكەكە بۆ گەلی كورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە.