حەماس ئامادەیی بۆ ئاگربەست رادەگەیەنێت
محەمەد رزگار
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
حەماس رایدەگەیەنێت: ئامادەین دەستبەجێ دانوستان دەستپێبکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بۆ راگرتنی شەر و ئاڵوگۆرکردنی بەندکراوەکان
بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئامەدەین بۆ دانوستان و گەیشتن بە ئاگربەست، هەروەها دەمانەوێت بگەینە رێککەوتنێک، کەرتی غەززە لەلایەن دەستەیەکی پیشەیی سەربەخۆوە بەڕێوەببرێت لە پێناو وەستاندنی جەنگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیمان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا هەبووە بۆ چۆنییەتی گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
حەماس روونیشیکردەوە، سەربازی ئیسرائیلی-ئەمریکی ئیدان ئەلکساندەر ئازاد دەکات، وەک هەنگاوێک بۆ ئاگربەست کردنەوەی دەرگاکان بەرووی کەرتی غەززەدا و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان.
جێگەی ئاماژەیە، لێپرسراوانی ئەمریکی، ئەم هەنگاوەی حەماسیان بە ئەرێنی وەسفکردووە بۆ راگرتنی جەنگ لە کەرتی غەززە.