تەندروستیی جیهانی: 16 ملیۆن سوریی پێویستیان بە هاوكاریی تەندروستی هەیە
ئاکام
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، 16 ملیۆن كەس لە سوریا پێویستیان بە هاوكاری و پاڵپشتی تەندروستی هەیە و داوا دەكات هاوكاری هاووڵاتیانی وڵاتەكە بكرێت.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، نزیكەی 16 ملیۆن كەس لە سوریا پێویستیان بە هاوكاری تەندروستیی بەپەلە هەیە و خزمەتگوزاریی تەندروستی و دەروونی پێشكەش بەو كەسانە دەكرێت كە بەهۆی ئاوارەییەوە زیانیان بەركەوتووە.
دەشڵێت، سندوقی ناوەندیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی سێ ملیۆن دۆلاری دابین كردووە و بەمەش رێكخراوەكە تاڕادەیەك توانییویەتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ زیاتر لە 500 هەزار كەس دابین بكات.
تەندروستی جیهانی داوا لە خێرخوازان دەكات پاڵپشتییەكانیان زیاتر بكەن چونكە ژیانی خەڵكی سوریا بەوەوە بەستراوەتەوە.