لە لوڕستان حەوت کەس لە بیرێکدا خنکان کە ئەندامی یەک خێزانن
محەمەد رزگار
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
لە گوندێکی کۆهدەشتی پارێزگای لوڕستان لە روداوێکدا حەوت کەس لە بیرێکدا خنکان کە ئەندامی یەک خێزانن و هەوڵی زرگارکردنی یەکتریان داوە.
ئاژانسی هەواڵی تەنسیم بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی گوندێکی کۆهدەشتی پارێزگای لوڕستان دوای ئەوەی منداڵێک دەکەوێتە ناو بیرێکەوە، ئەندامانی خێزانەکەی یەک لە دوای یەک هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، بەڵام لە ئەنجامدا حەوت کەسیان گیان لەدەستدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بیرەکە 50 مەتر قوڵ بووە و بەهۆی کەمی ئۆکسجین و گازە ژەهراوییەکان ئەو کارەساتە رویداوە.