ناتانیاهۆ: قۆناغ بە قۆناغ وەڵامی حوسییەکان لە یەمەن دەدەینەوە
محەمەد رزگار
٤ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: چالاکیەکانمان دژی حوسییەکان زیاتر دەکەین و بەڵێن دەدات بەچەند قۆناغێک وەڵامیان بداتەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: هەنگاوەکانمان دژی حوسییەکان بەردەوام دەبێت، وەک چۆن پێشتر مامەڵەمان بەرانبەر حوسییەکان کردووە و بەچەند قۆناغێک وەڵامیان دەدەینەوە.
ناتانیاهۆ وتیشی، هێرشی زیاتر لە دژی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجام دەدەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا چالاکییەکان دژی حوسییەکان زیاتر دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە دوای ئەوەی موشەکێک لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا و لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریون کەوتەخوارەوە، بۆ ماوەیەک هاتوچۆی ئاسمانی راگرت، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەم پەیامەی دژی حوسییەکان بڵاوکردەوە و هەڕەشەی زیاتر دەکات .