بەهۆی رەشەبا و هەورەبروسكە لە ئێران حەوت كەس گیانیان لەدەستدا و 67یش برینداربوون
هادی
٣ی ئایاری ٢٠٢٥
بەهۆی زریان و رەشەبا و هەورەبروسكە لە چەند ناوچەیەكی ئێران حەوت كەس گیانیان لەدەستدا و 67 كەسی تریش برینداربوون.
سەنتەری فریاكەوتن و بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ئێران رایگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا بەهۆی زریان و رەشەبای بەهێز و هەورە بروسكەوە، لە پارێزگاكانی ئێران حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە و 67 كەسی تریش برینداربوون، لەو ژمارەیەش چوار كەس بەهۆی بای بەهێز و سێ كەسیش بەهۆی هەروە بروسكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، 53 كەس لە پارێزگای تاران و حەوت كەس لە پارێزگاكانی خوراسانی باشور و سێ كەس لە مازەندەران و ئەوانەی تر لە ناوچەكانی ئەلبورز و خوراسانی رەزەوی برینداربوون.