فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چ شوێنێکیان لە سوریا بۆردومانکرد؟
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
لە دوایین کاتژمێرەکاندا، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئەنجام دا بۆ سەر چەندین ناوچەی سەربازی لە سوریا، کە بەپێی زانیارییەکان، ئەمانە گرنگترین ئامانجەکانی هێرشەکە بوون:
ئامانجە سەربازییەکان:
- فەوجی تۆپخانە لە گوندی ئەزرەع لە دەوروبەری دەرعا
- فەوجی 41 لە دەوروبەری دیمەشق - حەرەستا
- کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆتۆمبێلەکان لە ناوچەی تەل لە دەوروبەری دیمەشق
- کۆگاکانی کارگەکانی بەرگری لە ناوچەی مەسیاف لە دەوروبەری حەما
- کەتیبەی بەرگری ئاسمانی لە ڕەئسولشەعرە
- فیرقەی یەکەم لە ناوچەی کەسوە لە باشووری دیمەشق
- فەوجی 175 لە نزیک ناوچەی ئەزرەع لە رۆژهەڵاتی دەرعا
هێرشەکانی دیکە:
- دوو هێرش بۆ سەر شاری تەل لە دەوروبەری دیمەشق.
- شەش هێرش بۆ سەر دەوروبەری پایتەخت.
- چەند هێرشێک بۆ سەر خاڵە سەربازییەکان لە گوندی شەتحە لە سەهلولغاب لە دەوروبەری حەمما، کە بووەتە هۆی بریندار بوونی دوو سەربازی سوری.
- هێرشێکی نوێ بۆ سەر خاڵە سەربازییەکان لە ناوچەی شەعرە لە دەوروبەری لازقیە.
- تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری حەرەستا لە نزیک دیمەشق.
- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە حەوت هێرشی ئاسمانی دەوروبەری شاری حەرەستایان کردە ئامانج، کە بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی چوار کەسی دیکە.
- کەتیبەی مووشەکەکان لە نزیک گوندی موثبین و چەند شوێنێکی سەربازی لە تلول ئەلحمر لە