ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا دەستپێکرد
محەمەد رزگار
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
ئیسرائیل هێرشی فراوانی بۆ سەر چەند پارێزگایەکی سوریا دەستپێکرد و لەرێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە چەند بنکەیەکی سەربازی بۆردومانکرد.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردوە، ئیسرائیل گوندەكانی ناوچەی حەرەستا لە دیمەشق بۆردومان دەكات، هەروەها بە فڕۆكەی جەنگی چەندین ئامانجی لە دیمەشق و دەرعا و حومس و حەمما بۆردومان كردووە.
میدیاكانی سوریا ئاماژەیان بەوەشکردووە، شەش ناوچەی دەوروبەری دیمەشق و چیای قاسیۆن لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان دەكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئیسرائیل كۆگایەكی موشەكی لە باكوری دەرعا كردە ئامانج و نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە دیمەشق بۆردومان كردووە.
بەشێک لە ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل بە ئامانجی گرتوون:
- فەوجی تۆپخانە لە گوندی ئەزرەع لە دەوروبەری دەرعا
- فەوجی 41 لە دەوروبەری دیمەشق - حەرەستا
- کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆتۆمبێلەکان لە ناوچەی تەل لە دەوروبەری دیمەشق
- کۆگاکانی کارگەکانی بەرگری لە ناوچەی مەسیاف لە دەوروبەری حەما
- کەتیبەی بەرگری ئاسمانی لە ڕەئسولشەعرە
- فیرقەی یەکەم لە ناوچەی کەسوە لە باشووری دیمەشق
- فەوجی 175 لە نزیک ناوچەی ئەزرەع لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا