ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجی سەربازی سوریا ئامادە دەکات
محەمەد رزگار
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجی سەربازی سوریا ئامادە دەکات.
میدیاکانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل خۆی بۆ دووبارە هێرشکردنە سەر سوریا ئامادە دەکات و ئامانجی سەربازی سوریای بۆ هێرشکردن دەستنیشان کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانجە نوێیەکانی دەستنیشانکراو لە سوریا کە لەلایەن ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریەوە پەسەندکراون.
جێگەی ئاماژەیە، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆ سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە سوریا ئەنجامدا، ناتانیاهۆ رایگەیاند، ئەو هێرشانە پەیامێکی رونە بۆ سوریا و رێگە نادەن هێزەکانیان لە باشوری دیمەشق جێگیر ببن.