نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵانی غەززە لەناو کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاکدا بەدوای خۆراکدا دەگەڕێن
محەمەد رزگار
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە، منداڵان بۆ دەستکەوتنی خۆراک لە ناو زبڵ و خاشاکدا بە دوای خواردندا دەگەڕێن، نەتەوەیەکگرتوەکانیش هۆشداری لە رودانی کارەساتی مرۆیی لە غەززە دەدات.
ئۆلگا چێرێڤکۆ، وتەبێژی نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە شاری رایگەیاند، منداڵانی غەززە لەناو کۆمەڵێک زبڵ و خاشاکدا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی خۆراک و سووتەمەنی، داواش دەکات کۆتایی بە گەمارۆی ئیسرائیل لەسەر دابینکردنی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە بهێنرێت.
وتیشی؛ بارودۆخی کارەساتبار لە کەرتی غەززە رودەدات، منداڵانی بەدخۆراکی لەسەر شەقامەکان دەبینرێن.
چێرێڤکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە نائومێدیەوە دانیشتووان هێرش دەکەنە سەر ئەو بارهەڵگرانەی کە پێیان وایە ڕەنگە ئاو یان خۆراکیان هەڵبگرن".
ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوو بژاردەی لەبەردەمدایە، یان بەردەوام بن لە سەیرکردنی وێنە ترسناکەکانی غەززە کە خنکاندن و برسیبوون، یان کۆکردنەوەی بوێری و بوێری ئەخلاقی بۆ گرتنەبەری هەنگاوێک کە ئەم گەمارۆ بێ بەزەییانە بشکێنێت.
جێگەی ئاماژەیە، ئیسرائیل ماوەی دوو مانگە رێگەی بە خۆراک و دەرمان و کەلوپەلی سەرەکی نەداوە بچنە ناو کەرتی غەززە و دەیەوێت فشار بخاتە سەر حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی کە ماون.