وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بەتوندی ئیدانەی هێرشی ئیسرائیلی کرد کە کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق کردە ئامانج و دژایەتی توندی خۆی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دووپاتکردەوە کە سەروەری و ئاسایش و ئارامی سوریا دەکاتە ئامانج.

لە راگەیەنراوێکدا سعودیە فشار دەخاتە سەر پێویستی وەستاندنی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرانەی ئیسرائیل بۆ یاسای نێودەوڵەتی لە سوریا و ناوچەکە، هۆشداری دەدات کە بەردەوامی ئەم هێرشانە و سیاسەتی توندڕەوی ئیسرائیل مەترسی زیادکردنی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە.

سوپای ئیسرائیل رۆژی هەینی دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی سوریایان لە دیمەشق بۆردومان کردووە، کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئەو وڵاتە لێی نیشتەجێیە،  بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری ئیسرائیل، رایانگەیاند هێرشەکە پەیامێکی روونە بۆ "رژێمی سوریا".