سوریا بۆردومانەکەی ئیسرائیلی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی ئیدانەکرد و جەختی لەوە کردەوە کە سازش لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناکات و وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە راگەینراوێکدا ئاشکرایکرد؛ بە توندی ئیدانەی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی دەکات، کە بینایەکی مەدەنی کردە ئامانج، ئەم دەستدرێژییە دەکەوێتە چوارچێوەی بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەست کە هەوڵدەدات وڵاتەکە تێکبدات و قەیرانە ئەمنییەکان توندتر بکاتەوە و ئاسایشی نیشتمانی و یەکگرتوویی گەلی سوریا بکاتە ئامانج".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان دەکات، بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی، هەڵوێست وەربگرن لە نێوان بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەک پاراستنی مافی هەموو عەرەبەکان دەستەبەر بکات، هێرشە دووبارەبووەکانی ئیسرائیل رابگرن.

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دووپاتی دەکاتەوە، ئەم هێرشانەی کە یەکڕیزی و سەروەری و تواناکانی سوریا دەکەنە ئامانج، سەرکەوتوو نابن لە لاوازکردنی ئیرادەی گەل بۆ روبەڕوبوونەوە یان ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لە هەموو بوارەکانی خاکی سوریا.