وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
یەكەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، ئەو هاووڵاتییەی توشی تای خوێنبەربوون بووە تەندروستی جێگیرە.
د. سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شاری كۆیە تۆماركرا، ئەو هاووڵاتییەی توشی تای خوێنبەربوون بووە، پیشەی گۆشتفرۆشە و تەمەنی 42 ساڵە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت و تەندروستی جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستیش جەخت دەكاتەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێنماییەكان و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەكانی ڤێتێرنەری ئاگادار بكەنەوە.
هەروەها بەركەوتووانی بەخێوكردنی ئاژەڵ، لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەكی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن.