روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە گۆڕی حافز ئەسەد سەرۆكی پێشووتری سوریا لە لازقیە هەڵدرایەوە و رووفاتەكەی بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە گۆڕی حافز ئەسەد دامەزرێنەری رژێمی بەعسی سوریا و سەرۆكی پێشووتری سوریا، لە شاری قرداحەی پارێزگا لازقیە، بە چەند قۆناغێك هەڵدراوەتەوە و رووفاتەكەی بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد ، شوێنی گۆڕی حافز ئەسەدی باوكی لە قرداحە، لەلایەن چەكدارانی ئیدارەی ئێستای سوریاوە شێوێنراوە.

8ـی كانوونی یەكەمی 2024، رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، دوای نزیكەی 13 ساڵ بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەكدارەكان رووخاو و خودی بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەو كاتی سوریا روویكردە روسیا، هەرزووش دوای رووداوەكە چەكدارانی گروپەكان گەیشتنە سەر گۆڕی حافز ئەسەد و گۆڕەكەیان شێواند.