نەتەنیاهۆ: روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە و بەردەوام دەبین لە روبەڕوبوونەوەی ئێران
محەمەد رزگار
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت؛ روخساری رۆژهەڵاتی ناوڕاستمان گۆڕیوە و وڵاتەکەی پلانە هاوبەشەکانی حزبوڵا و بزوتنەوەی حەماسی پوچەڵکردوەتەوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ وڵاتەکەی لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەوە، سەرکەوتوبووە لە گۆڕینی روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل ژێر دەستەیی هیچ دەوڵەتێک نییە و رێگەش نادەین وڵاتەکەمان شکستبهێنێت.
نەتەنیاهۆ راشیگەیاند،ئیسرائیل گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پڕۆژەی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەنگاری ئەو وڵاتە بوینەتەوە، بەڵام هێشتا زۆر شتمان ماوە بە ئەنجامی بگەیەنین.