قەتەر: بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانی ئاگربەست لە غەززە بەدیهاتووە
لاوان
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥
هەوڵی وڵاتانی نێوەنگیر بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە قەتەریش دەڵێت، بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانی ئاگربەست بەدەیهاتووە.
شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی سەرۆك وەزیرانی قەتەر لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دانوستانەكانی تایبەت بە ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەززە بەرەوپێشچوون بەدیهاتووە.
وتیشی، ئیسرائیل دەیەوێت سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكرێن بەبێ كۆتاییهێنانی شەڕ و حەماس ئەوە رەتدەكاتەوە
سەرۆك وەزیرانی قەتەر جەختیشیكردەوە، لەگەڵ میسر بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بزوتنەوەی حەماس دەڵێت ئامادەیە سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكات بەو مەرجەی رێككەوتنی ئاگربەست بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە غەززە ئیمزا بكرێت و سوپای ئیسرائیلیش لەو شارە بكشێتەوە، بەڵام تائێستا ئیسرائیل بە رەسمی وەڵامی ئەو داوایەی حەماسی نەداوەتەوە.