د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، "بە کۆچی دواییان هەموو جیهان کەسایەتییەکی ئایینی و مرۆڤدۆستی بێهاوتای لە دەستدا کە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی گەورەی بە پرسەکانی ئاشتی و لێبوردەیی ئایینی کردووە".

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار

بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیسمان پێگەیشت کە کاریگەرییەکی لەبیرنەچووی بەجێهێشت لە پابەندبوون بە هەڵوێستە مرۆییەکان و ڕەتکردنەوەی جەنگ و توندوتیژی و بانگەشەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو گەلاندا. 

بە کۆچی دواییان هەموو جیهان کەسایەتییەکی ئایینی و مرۆڤدۆستی بێهاوتای لە دەستدا کە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی گەورەی بە پرسەکانی ئاشتی و لێبوردەیی ئایینی کردووە.

سەرەخۆشی لە کڵێسای کاسۆلیکی و مەسیحییەکان و هەموو جیهان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی پیرۆزیان و بەزەیی و سۆز بۆ ڕۆحیان.