دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریکا رایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا لە هەشت بنکەی ئۆپەراسیۆنی بچووکی لە سوریا، سێ بنکەی دادەخات، بەمەش بوونی هێزەکانی لە دوو هەزارەوە بۆ نزیکەی هەزار و 400 سەرباز کەمدەکاتەوە.

دوان لەم بنکانە بە "گوندی سەوز" و "فورات" ناسراون.

کاربەدەستانی ئەمریکا بە نیو یۆرک تایمزیان راگەیاندوە؛ کە دوای 60 ڕۆژ سەرکردەکانی ئەمریکا ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتر هەڵدەسەنگێنن.

بە وتەی بەرپرسێک؛ فەرماندەکان پێشنیاریان کردووە کە لانیکەم 500 سەربازی ئەمریکی لە سوریا بمێننەوە.

ئەو بەرپرسانە، بە نیویۆرک تایمزیان وتووە؛ ئەمبڕیارانە لەبەردەم پیاچونەوەدایەو پێدەچێت پنتاهۆن بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیار لە بەردەوامی کشانەوەکان بدات.