روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا هەزار و 767 كەس لە سوریا كوژراون كە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە لە سەرانسەری سوریا، بەتایبەتیش لە ناوچە كەناراوییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی كوژراون.

دەشڵێت، بە گشتی هەزار و 767 كەس كوژراون كە ژن و منداڵیشیان تێدایە و هێرشەكانیش لە زۆرێك لە شارەكان بە تایبەتیش لە حومس و تەرتوس توندتر بوون.

وتیشی، تەنها لە ناوچەیەكی كەناراوەكاندا 62 تاوانی كوشتنی بە كۆمەڵ ئەنجامدراوە و سەدان كەس تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.