بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر كەرتی غەززە 44 كەس كوژران.

بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، بەرەبانی ئەمڕۆ ئیسرائیل خێمەی ئاوارەكانی لە غەززە بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە 44 كەس كوژران.

لێپرسراوێكی فەلەستینیش رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل منداڵێكی فەلەستینی كوشتووە بە تۆمەتی هەڵدانی بەرد كە ئەو منداڵە هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكییە.

كەتائیبی قەسام باڵی سەربازیی حەماسیش بڵاویكردەوە، هێرشێكی موشەكی فراوانیان كردووەتە سەر شاری ئەسدود لە باشووری ئیسرائیل، لە وەڵامی ئەو كۆمەڵكوژییانەی ئیسرائیل بەرانبەر بە خەڵكی مەدەنی غەززە ئەنجامی دەدات.

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، نزیكەی 10 موشەك لە غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراون، بەڵام زۆرینەی موشەكەكانیان خستووەتەخوارەوە.