یونیسێف: ملیۆنێک منداڵ لەغەززە روبەروی برسێتی و کارەساتی مرۆیی بونەتەوە
محەمەد رزگار
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
یونیسێف هۆشداری دەدات لە دۆخی تەندروستی منداڵانی کەرتی غەززە و دەڵێت؛ یەک ملیۆن منداڵ روبەروی کارەساتی مرۆیی بونەتەوە.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" بڵاویکردەوەتەوە، یەک ملیۆن منداڵ لە کەرتی غەززە روبەروی کارەساتی مرۆیی و برسێتی بونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە مانگێکە بەتەواوی رێگری دەکرێت لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە ئەمەش دۆخەکەی خراپتر کردووە.
یونیسێف ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە پێشلێکردنی ئاشکرای یاسا مرۆییەکانە.
راشیگەیاند: کەمی خۆراک و ئاوی پاکی خواردنەوە و پێداویستی پزیشکی و شوێنی نیشتەجێبوون، رێژەی بەدخۆراکی و بارودۆخی تەندروستی خراپتر کردووە، هاوکات ئەم هۆکارانە راستەوخۆ مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان دروستکردووە.