ئێران: شەرمان ناوێت بەڵام ئامادەین وەڵامی هەموو هەڕەشەیەک بدەینەوە
محەمەد رزگار
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ترەمپ دەکات و رایدەگەیەنێت؛ شەرمان ناوێت بەڵام ئامادەین بە توندی وەڵامی هەموو هەڕەشەکان بدەینەوە.
محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەڵامی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمییەکە ئاشکراکرد و رایگەیاند، بە هەموو هێزمانەوە وەڵامی هەڕەشەکان دەدەینەوە، بەڵام ئێمە شەڕمان ناوێت و دەمانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین.
لە بەرانبەردا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئێران لەژێر هەڕەشە و دژایەتیکردن گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ ، دوو بژاردەی خستوەتە بەردەم ئێران، یەکەمیان بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەری بەرنامەی ئەتۆمییەکە بکرێت، یاخود لە رێگەی سەربازیەوە یەکلای دەکەنەوە.