لە کۆنگرەی ئەمڕۆی پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە"دا، ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی گشتیی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" کۆنرەی نائاسایی خۆی لە ئەنقەرە ئەنجامدا و لە کۆنگرەکەدا ئۆزگور ئۆزەل جارێکی دیکە بە سەرۆکی گشتیی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆنگرەکەدا هەزار و 323 ئەندام بەشدار بوون، کە دەنگی هەزار و 171یانی بەدەست هێنا.

جگە لە ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی پارتەکە هەریەک لە بەرهان شیمشەک پەرلەمانتاری پێشوو و ئومیت ئویساڵ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی مورادپاشا لە ئەنتاڵیا کاندید بوون.

رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2023، لە 38ـەم کۆنگرەی پارتەکەدا بە بەدەستهێنانی 812 دەنگ بە سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرا، بەوەش بووە هەشتەم سەرۆکی گشتیی پارتەکە.

پارتی گەلی کۆماری لە 9ـی ئەیلوولی ساڵی 1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزرێنراوە، لە ساڵانی 1923 تاوەکو 1950، 17 جار لەسەر یەک بەتەنیا حکومەتی پێکهێناوە.