پرۆژەیاسایەك بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران لە عیراق لە لایەن دوو ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكاوە دەخرێتە روو.

جۆ ویلسۆن، ئەندامی كۆمارییەكان لە كۆنگرێس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێمس نوسیویەتی، بە هاوبەشی لەگەڵ ئەندامێكی دیموكراتەكان لە كۆنگرێس پڕۆژەیاسایەكیان بە ناوی "رزگاری عیراق" پێشكەش كردوە، كە ئامانج لەو پرۆژەیە كەمكردنەوەی هەژمونی تارانە لە عیراق و پاڵپشتیكردنی زیاتری سەربەخۆیی ئەو وڵاتەیە.

ئەو كۆنگریسمانە رایگەیاندوە، بەپێی پرۆژە یاساكە دەبێت لە ماوەی 180 رۆژدا پرۆژە یاساكە جێبەجێبكرێت وەك یەكەم هەنگاویش دەبێت سەرجەم ئەو گروپە چەكدارانەی ناوچەكە بە تیبەتیش حەشدی شەعبی لە عیراق هەڵبوەشێنرێنەوە.

لە دووەم هەنگاویشدا پێویستە واشنتۆن هاوكارییە ئەمنییەكانی بۆ عیراق رابگرێت تا ئەو كاتەی گروپەكانی لایەنگری تاران لە دامودەزگاكانی دەوڵەت دوور دەخرێنەوە، هەروەها پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ عیراق زیاتر بكرێت.

دەشڵێت، پرۆژەكە لە ماوەی 60 رۆژدا پێشكەشی كۆنگرێس دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.