لێپرسراوێکی دیاری حەماس کوژرا
رەوەز
٤ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرچاوە لوبنانییەکان ئەمڕۆ هەینی، بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری سەیدا لە باشوری لوبنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لێپرسراوێکی دیاری حەماس بەناوی حەسەن فەرحان ناسراو بە “ئەبو یاسر” لەناو بردووە.
بەپێی زانیارییەکان، فەرحان لەگەڵ کوڕ و کچەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ماڵەکەیان لە سەیدا کوژراون. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیلە دژی سەرکردەکانی حەماس.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبوونیان لە سەیدا کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوچەکە رایانگەیاند، راستەوخۆ دوای هەڵمەتەکە تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبولانس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی بۆمبارانکردنەکە بۆ گواستنەوەی قوربانییەکان.
