ئیسرائیل و تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتری
رەوەز
١ی نیسانی ٢٠٢٥
ماوەی چەندین رۆژە وەزارەتەکانی دەرەوەی ئیسرائیل و تورکیا لە سۆشیاڵمیدیاکانیانەوە هێرشدەکەنە سەر یەکتری، ئەمەش لە دوای پۆستێکەوە دێت کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا 29ـی ئازار ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان کرد و رایگەیاند: "ئەم هێرشانە نیشانەی بێبایەخکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە لەلایەن ئیسرائیلەوەو بەردەوام بوونیشی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات".
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بەئاماژەدان بەم پۆستە لەئەکاونتی ئێکس لەهەمان ررۆژدا رایگەیاند "لەکاتێکدا ئەردۆغان بەتوندوتیژی هاوڵاتیانی خۆی سەرکوت دەکات و نەیارانی سیاسیی خۆی بەکۆمەڵ دەستگیر دەکات، کەچی خۆبەزلزانانە بانگەشەی بەهادانان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات. لەکاتێکدا لەتورکیای ئەردۆغاندا نە دادپەروەری و نە یاسا و ئازادی بوونی نییە".
ئەردۆغان لەوتارەکەیدا دوای نوێژی جەژن لە 30ـی ئازاردا، وتی "دەزانین چی لە فەلەستین رودەدات. خودا بەتووڕەیی خۆی ئیسرائیلی زایۆنی لە ناو بباتو نەفرەتی خوای لێبێت".
ئەمڕۆش جارێکیتر گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، رایگەیاند: "سودانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی سوریا جەژنە پیرۆزەی کرد و باسی دۆخی ناوچەکەیان کرد".