سعودیە رایگەیاند، ژمارەی حاجیان و سەردانیکەرانی تەنیا دوو مزگەوت لە مانگی رەمەزاندا، 122 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

لە راگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریکردنی کاروباری مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەر(د.خ)دا هاتووە کە ژمارەی سەردانیکەرانی ئەو دوو مزگەوتە لە مانگی رەمەزاندا بۆ ساڵی 1446ی کۆچی 122 ملیۆن و 286 هەزار و 712 کەس بووە.

بەپێی میدیاکانی سعودیە، ژمارەی حاجیان لە مانگی رەمەزاندا گەیشتە 16 ملیۆن و 558 هەزار و 241 کەس، لە کاتێکدا کۆی گشتی 75 هەزار و 573 هەزار و 928 کەسیان لە مزگەوتی گەورە نوێژیان کردووە، لە هەمانکاتدا ژمارەی نوێژخوێنانی مزگەوتی پێغەمبەر گەیشتووەتە 30 هەزار و 154 هەزار و 543 کەس.

دەسەڵاتی گشتی سعودیە بۆ کۆکردنەوەی ئاماری نوێژخوێنان لەو دوو مزگەوتە، پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتو دەبەستێت کە لە رێگەی هەستەوەرەکانەوە ئامادەبووان دیاریدەکات.