ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، حكومەتی نوێ سوریا نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سوریەكاندا بێت و هەر حكومەتێك رەنگدانەوەی فرەچەشنی سوریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێكی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت لە سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا هاوشێوەی حكومەتی پێشووە و نوێنەرایەتی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا ناكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی نوێ نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سوریەكاندا بێت و ئەم سیاسەتانەی حكومەتی دیمەشق دۆخەكە بەرەو دواوە دەباتەوە، هەر حكومەتێكیش رەنگدانەوەی فرەچەشنی سوریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.

راشیگەیاند، هەر حكومەتێك رەنگدانەوەی فرەچەشنی سوریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.

ئیدارەی خۆسەر لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، رێگری لە هەر لایەنێك دەكەن جڵەوی دەسەڵات و ئیدارەی سوریا بكات و داوای كۆتاییهێنان بە سیاسەتی و پەراوێزخستن و وەدەرنان دەكەن.