تەندروستی غەززە: لە 18ی ئازارەوە 921 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون
محەمەد رزگار
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایدەگەیەنێت، لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل 921 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا 25 کەس لە هێرشەکاندا کوژراون، هاوکات لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراونەکانی ئیسرائیل لە 18ی ئازاری ئەمساڵەوە 921 کەس کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی فەلەستین بڵاویکردەوە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، شەش کەس کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە، کۆی گشتی کوژراوان گەیشتووەتە 50 هەزار و 277 کەس، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 114 هەزار و 95 کەس.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری قەتەر و میسر بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێی ئاگربەست.