ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە 50 هەزار و 251 کەس
رەوەز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غــەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەردەوامن و ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشانە تا ئێستا بۆ 50هەزار و 251 کەس بەرزبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی غەزە کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت هاتووە، کە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 41 هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە. جگە لەوەش تەرمی 2 کەسیتر لە ژێر داروپەردووی ئەو بینایانەدا دەرهێنران کە لە هێرشەکانی پێشوودا وێران بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 115فەلەستینی لە هێرشەکاندا بریندار بوون. وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە 18ـی ئازارەوە کە ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند، تا ئێستا 896 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 984 کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 50 هەزار و 251کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 114 هەزار و258کەس.