سەرۆکی لوبنان: لە ئێستادا دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ ئێران ناکەینەوە
رەوەز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥
جۆزیف عەون، سەرۆکی لوبنان، ئەمڕۆ هەڵوێستی حکوومەتەکەی دەربارەی دەست پێ کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی لی فیگارۆی فەرەنسی، عەون رایگەیاند: "لە ئێستادا گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران دەست پێ ناکەینەوە، بەڵام رەنگە رۆژێک دەست پێبکەینەوە".
سەرۆکی لوبنان جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1701. هاوکات رەخنەی لە ئیسرائیل گرت و گوتی: "ئیسرائیل رێکەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات، ئەمەش جێگەی داخە."
عەون ئاماژەی بەوەش کرد، کە لوبنان کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیدارن بە، سنوورە وشکانی و دەریاییەکان لەگەڵ سووریا و کێشەی پەنابەرانی سووری لە لوبنان، وتیشی، بوونی پەنابەرانی سوری لە لوبنان تەنیا بارگرانییە.