نوری ئاسڵان بە بریكاری سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ هەڵبژێردرا
هادی
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥
بە زۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، نوری ئاسڵان كاندیدی جەهەپە بە بریكاری سەرۆكی شارەوانییەكە هەڵبژێردرا.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، لەدوای دورخستنەوەی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، بەهۆی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كران، ئەنجومەنی شارەوانی ئیستانبوڵ بە 177 دەنگ لە كۆی 302 دەنگ، نوری ئاسڵان كاندیدی پارتی گەلی كۆماری بە بریكاری سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ هەڵبژارد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نوری ئاسڵان بریكاری نوێی سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ، كاروبارەكانی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ رادەپەڕێنێت، تائەو كاتەی دۆسییەكەی یەكلایی دەبێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندانی فراوان لە چەند شارێكی توركیا دژی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو دەستیپێكردووە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاش رایگەیاند، هەڵسوكەوتەكانی بەرەی ئۆپزسیۆن و خۆپیشاندەران حكومەت هەراسان ناكات.