دەسەڵاتدارانی توركیا لە ئەنكەرەوە پایتەخت و ئیزمیر تا سەرەتای مانگی داهاتوو هەموو جۆرە گردبونەوە و خۆپیشاندانێكیان قەدەغە كرد.

حكومەتی توركیا بڕیاریدا هەموو جۆرە گردبوونەوە و كۆبونەوە و خۆپیشاندانێك لە ئەنكەرە و ئیزمیر قەدەغە كرد.

بڕیارەكەی حكومەتی توركیا دوای لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكە دێت كە پارتەكەی ئیمام ئۆغڵۆی بە بزوتنەوەیەكی توندوتیژ ناوبرد.

هاوكات، حكومەتی ئەڵمانیاش رەخنەی توندی لە حكومەتی توركیا گرت لە بەرامبەر مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەران.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا بەهۆی خۆپیشانەكانی ئیستەنبوڵەوە زیاتر لە هەزار و 100 كەس دەستگیركراون.

ئەمە لەكاتێكدایە لە رۆژی چوار شەممەی  رابردووەوە شەپۆلێكی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی توركیای گرتووەتەوە لە دژی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ.