لەدوای هێرشێکی ئیسرائیل لە 19ـی ئاداری 2025 بۆسەر بارەگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دێر ئەلبەلەح کە کارمەندێک تیایدا کوژراو شەش کارمەندی تریش تیایدا برینداربوو، نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دا ژمارەی کارمەندەکانی خۆی لە کەرتی غەززە بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ کەم بکاتەوە. 

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا 30 کارمەند کەم کراونەتەوە و رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا کارمەندی زیاتر بکشێنرێنەوە. هاوکات، هیوای خواست هاووڵاتییانی غەززە بتوانن لە زووترین کاتدا بگەڕێنەوە بۆ کەرتەکە.

کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور رایگەیاند کە بارەگاکەیان لە رەفەح خاپوور بووە. بەڵام ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە و دەڵێت؛ هێرشەکە بۆ سەر بنکەیەکی حەماس بووە.