هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین، یەکینەکانی پاراستنی شەهید هارون دوو درۆنی هێرشکەریان خستە خوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دوێنێ دوو شەممە تورکیا و هێزە چەکدارەکانیان هێرشیانکردە سەر بەنداوی تشرین و بە سەختی بۆردومانی بەنداوەکەیان کرد، لە ئەنجامدا هێزەکانمان تووانیان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بخەنە خوارەوە و هێرشەکەیان پوچەڵبکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی (هەسەدە)دا هاتووە، هێرشەکان تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.