رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە تائێستا یەك ملیۆن ئاوارە و كۆچبەر گەڕاونەتەوە سوریا.

ئادەم عەبدولموالی رێكخەری ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن ئاوارە و پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە كە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011ـەوە بینرابێت.

وتیشی، 885 هەزار ئاوارەیان لە ناوخۆی سوریابوون و 302 هەزار پەنابەرشیان لە دەرەوەی سوریاوە گەڕاونەتەوە.

راشیگەیاند، پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار  پەنابەر و ئاوارە ناوخۆییەكان بگەڕێنەوە و وتیشی، ئەوەش جەخت دەكاتەوە لەسەر پێویستی وەبەرهێنانی بەپەلە بۆ پشتیوانیكردن لە بوژانەوە و یەكگرتنەوەی سوریا.