سەرۆكی جەهەپە دەڵێت، بەرەنگاری كودەتا دەبنەوە بۆ توركیایەكی دیموكراسی، ئەو گروپانەی ئیرادەی گەل دەقۆزنەوە، لە كورد و تورك و توركیا گەورەترنین.

ئۆزگور ئۆزێل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" لە پەیامێكدا بەبۆنەی نەورۆزە لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، لە ئێستادا داهاتووی توركیا و ئیرادەی گەل لە پێناو بەرژەوەندی كۆمەڵێك خەڵكدا گەمارۆ دراوە، كودەتاچیییەكانی 19ی ئادار بە نادادپەروەرییەكی گەورە هێرشكیان كردوەتە سەر دیموكراسی.

وتیشی، هێز ناتوانێت برایەتی نێوان كورد و تورك تێكبدات و رێگری لە هاودەنگییان بكات، ئیستەنبوڵ شاری كورد و تورك و عەلەوی و سوننە و لایەنگرانی جەهەپە و ئاكەپە و مەهەپە و دەم پارتییە، بەبێ گوێدانە لایەنی سیاسی، نەتەوە یان بیروباوەڕی ئایینی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەپێناو داهاتووی نەوەكانیان ئەو كودەتایە پووچەڵ دەكەنەوە، پێكەوە بەرەنگاری كودەتاكە دەبنەوە بۆ توركیایەكی دیموكراسی و ئازاد.

دەشڵێت، ئەو رۆژانەی ئاهەنگی ئازادی سازدەكەن نزیكە، پێكەوە لەگەڵ ئیمامئۆغڵو و سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ، بەشداری ئەو ئاهەنگە دەكەن.