وەزارەتی ناوخۆی توركیا سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ و بەیلیكدوز و شیشیلی لە پۆستەكانیان دورخستەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای دادگایکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر و بڕیاری سزادانی بە زیندانیکردن، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک رێکارێکی کاتی لە پۆستەکەی راگیراوە.

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)ش بۆ هەڵبژاردنی سەرەتایی بە مەبەستی دیاریكردنی كاندیدی پارتەكەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ناوەندە حزبییەكان و هەندێك كۆمەڵە و هۆڵی وەرزشی و 39 قەزا بنكەی دەنگدانی كردەوە و زۆریان دەنگیان بە ئەكرەم ئیمامئۆغڵودا بۆ كاندیدی سەرۆك كۆماری توركیا، كە بڕیارە لە ساڵی 2028 بەڕێوەبچێت.