راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، بیرۆكەی راگواستنی دانیشتوانی غەززە كردارییە و گرنگە كاری لەسەر بكرێت.

مایك واڵتز راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، بیرۆكەی گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ دەرەوەی فەلەستین لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە زۆر گونجاو و كردارییە.

وتیشی، ناكرێت ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ملیاران دۆلار لەسەر ئاوەدانكردنەوەی غەززە خەرج بكەن و دواتریش گروپە چەكدارەكان هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل.

هاوكات، سام رۆز لێپرسراو لە ئاژانسی ئۆروا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە هیچ هاوكارییەكی مرۆیی نەچووەتە ناو كەرتی غەززە، بەهۆی بۆردومانەكانی دوای ئاگربەستیشەوە سەدان كەس كوژراون و بریندار بوون، خزمەتگوزارییەكان پەكیان كەوتووە و گەیشتن بە ناوەندەكانی دابەشكردنی هاوكاری و نەخۆشخانەكان بۆ خەڵك قورس بووە.