وەزیری بەرگری ئەمریكا، بڕیاریدا بە ناردنی كەشتی فڕۆكەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.

پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریكا، بڕیاریدا بە ناردنی كەشتی فڕۆكەهەڵگری هاری ترومان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆئەوەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا بتوانێت، هێرشی زیاتر بۆ سەر حوسییەكان ئەنجامبدات.

میدیاكانی ئەمریكاش بڵاویانكردەوە، ناردنی ئەو كەشتیەی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو ئامانجی هەیە، یەكەمیان بە مەبەستی بەردەوامی هێرشەكانە بۆ سەر حوسییەكان، دووەمیشیان پەیامێكە بۆ ئێران كە ئەمریكا لە ئەگەری رێكنەكەوتن پەنا دەباتە بەر بژاردەی سەربازیی.

ئەوەش لەكاتێدایە، ئەمریكا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دووەمین كەشتی فڕۆكەهەڵگری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، ترەمپیش بەڵێنی داوە حوسییەكان بە تەواوی لەناوببات.