ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان دژی دەستگیركردنی سەرۆك شارەوانیی ئیستەنبوڵ فراوان دەبێت و سەرۆكی جەهەپە داوای راپەڕین دژی دەسەڵاتی توركیا دەكات.

ئۆزگور ئوزەل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە لە خۆپیشاندانەكانی ئیستانبوڵ رایگەیاند رۆژی یەكشممەەی داهاتوو راپەڕێنی سەرتاسەریی لە دژی توركیا دەكرێت و پێویستە وڵات لە دەست دەسەڵاتی ئێستا رزگار بكرێت.

ئوزەل وتیشی ئەوەی بەرامبەر ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆك شارەوانیی ئیستەنبوڵ كراوە كودەتا بوە لە دژی دەستور و یاسای وڵات بۆیە پێویستە خەڵك بڕیار بدات و خۆی لەو دەسەڵاتە رزگار بكات.

لەسەر سكاڵای داواكاری گشتی توركیا تا ئێستا بە بیانوی گەندەڵی و هاوكاریی تیرۆر و چەند تۆمەتێكی دیكە، ئیمامئۆغڵو و 100 لێپرسراو و ئەندامی جەهەپە دەستگیركراون.

دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو كە لە هەڵبژاردنەكاندا بە ركابەری سەرەكیی رەجەب تەیب ئەردۆغانی، سەرۆك كۆماری توركیا لەقەڵەم دەدرێت بە گەورەترین گورزی دەسەڵاتی توركیا دژی ئۆپۆزسیۆن ناودەبرێت و گومانیش دەكرێت زیانی زۆر بە پڕۆسەی چارەسەریی پرسی كورد بگەیەنێت.