گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان لوبنان و سوریا دەستی پێکردووە و سەرۆکی لوبنانیش دەڵێت: سوپای وڵاتەکەم ئاگادارکردوەتەوە وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە کە لەلایەن سوریاەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان رایگەیاند، "ئەوەی لەلایەن سوریاوە لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باکووری  لوبنان رودەدات نابێت بەردەوام بێت و قبوڵیشی ناکەین".

ئەمەش دوای پێکدادانێکی پچڕپچڕ لە نێوان سوپای سوریا و چەکدارانی حزبوڵا دێت کە لە سنووری نێوانیان سێ کارمەندی سوپای سوریایان کوشت.

هاوکات پێکدادان و تۆپبارانی یەکتر لە سنووری نێوان سوریا و لوبنان دەستیپێکردەوە.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵادا بۆ سەر لادێکانی حومس، هەشت سەربازی سوریا کوژراون.

سوپای لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستاش پەیوەندییەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا بەردەوامن بۆ پاراستنی ئاسایش، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای لوبنان وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە کە لە خاکی سوریاوە دەستیپێکرد و شارۆچکەکانی لوبنانی کردە ئامانج.